كۆچبه‌رێكی خه‌ڵكی كوردستان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له‌لیبیا گیانی سپارد

KNN : Kurdish News Network
06:06 - 21/10/2025
عێراق
+
-

ئەحمەد سەحاف، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوسی پایته‌ختی لیبیا، گیان لەدەستدانی کۆچبەرێکی كوردی لە ناوەندێکی دەستبەسەرکردن لەو وڵاته‌ ڕاگەیاند.

 

هەواڵ:KNNC

سه‌حاف ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و كۆچبه‌ره‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ناوی "هۆگر ئاسۆ خدر"ه‌و  پاش توشبونی به‌ جەڵتەی دڵ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌ته‌رابلوس هاوخەمی قوڵی خۆی بۆ کەسوکاری ئه‌و هاوڵاتیه‌ كورده‌ ده‌ربڕیوه‌.

 

 

وتیشی: "باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە تەرابلوس پێشتر ڕێکارەکانی گەڕانەوەی (41) کۆچبەری تەواو کردوه‌ کە بە نایاسایی چونه‌ته‌ ناو لیبیا"، ئاماژەی بەوەشکرد "باڵیۆزخانەکەیان کاری بۆ دابینکردنی بلیتی گەشت بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی کۆچبەران بۆ عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوه‌".

 

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا رایگه‌یاند : باڵیۆزخانەی عیراق ژمارەی ته‌له‌فۆنی تەرخان کردووە بۆ ئەوەی خێزانی کۆچبەران بتوانن سەلامەتی منداڵەکانیان بزانن.

294 جار خوێندراوەتەوە