مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی
ئەمریکا، لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسیان
لە هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی رێککەوتنە بازرگانیەکانی نێوان بەغداد و واشنتۆن
کردو وەزیرەکەی ئەمریکا داواشیکردوە بە خێرای حەشدی شەعبی چەک بکرێن و
بونەتە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وەزیری
دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفون لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی قسەی
کردوە و رۆبیۆ جەختیکردوەتەوە لەوەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق هەڕەشەن
بۆسەر ژیانو کاروباری ئەمریکی و عێراقییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوان سەرمایەی عێراق تاڵان
دەکەن لە بەرژەوەندی ئێران و بوەنەتە
مەتسری بۆ سەقامگیری و سەربەخۆیی وڵاتەکە.
لە پەیوەندییەکەدا روبیۆ
لەگەڵ سودانی گفتوگۆی کردووە لەبارەی هەوڵەكانی تەواوکردنی گرێبەستە بازرگانییەکانی
ئەمریکا لە عێراق و پیرۆزبایی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتیشی لێكردووە.
وەزیرەکەی ئەمریکا، پابەندبونی
واشنتۆنی دووپاتکردووەتەوە بە بەردەوامی کارکردن لەگەڵ عێراقییەکان لەپێناو بەهێزكردنی
بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
121 جار خوێندراوەتەوە