لە ئۆپەراسیۆنێکی
هاوبەشی نێوان عێراق سوریادا دەستبەسەر نزیکەی 400 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا
و وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش دەڵێت: چالاکییەکە لەنێو خاکی سوریادا ئەنجامدراوە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی ناوخۆی عێراق
لە بەیانێکدا ڕایگەیاند بە هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆی سوریا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی
بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکانی عێراق و بەشی دژە
ماددە هۆشبەرەکانی ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە بە ئامانجی لەناوبردنی ماددەی هۆشبەر
و دەستگیرکردنی کەسانی پەیوەست بە بابەتەکە.
وەزارەتی ناوخۆی
عێراق: لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەماندا دەستگیرا بەسەر 370 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و
ژمارەیەک کەسانی داواکراو و بازرگانیی نێودەوڵەتی دەستگیرکران.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق
لە درێژەی باباتەکەدا ڕوونکردنەوەی زیاتری داوە و ئاماژەی بەوەکردوە، کە تەواوی چالاکی و
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکە لەنێو خاکی سوریادا ئەنجامدراون....
36 جار خوێندراوەتەوە