لە 10 مانگدا لە عێراق 163 تۆڕی جیاوازیی تاوانکاریی دەستگیرکراون و وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش
ڕوونکردنەوەی تەواوی لەبارەی جۆری تاوانەکان خستوەتەڕوو.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی ناوخۆی عێراق
ئاماری کار و چالاکییەکانی 10 مانگی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان لە 1ی
کانونی دووهەمی 2025، واتە لە یەکەمین ڕۆژی ساڵەوە 163 تۆڕی تاوانکاریی دەستگیرکراون.
لەوبارەیەوە عەباس
بهادلی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: 96 تۆڕی سێکسی، 14 تۆڕی
بازرگانییکردن بە جەستەی مرۆڤ، 21 تۆڕی قاچاخچییەتی کۆچبەران ، 16 تۆڕی بازرگانییکردن
بە منداڵان و 16 تۆڕی سواڵکردن، بوون.
ناوبراو ئاماژەی
بەوەشدا جیا لەو تۆڕانە 153 کەسی دیکەیان پەیوەست بە بابەتی جادوکردن و ئەنجامدانی
نوشتە دەستگیرکردوە...
38 جار خوێندراوەتەوە