ڕوانگه‌ی ئیكۆ
عێراق له‌راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردوه كه خه‌رجی
مانگانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق نزیكه‌ی 4ملیاردیناره.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌دا
هاتووه، له‌حه‌وت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق بڕی 27.6
ملیار دیناری خه‌رجكردوه‌و ئه‌وه‌ش له99%ی خۆی له خه‌رجی به‌كاربردن و گه‌شت وپێداویستی
ئیداری و كرێی پاسه‌وانیدا ده‌بینێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه
كه سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق له‌ماوه‌ی ئه‌وه حه‌وت مانگه‌دا هیچ پرۆژه‌یاسایه‌كی
نوێ یاخود هیچ چالاكییه‌كی جێبەجێکردن یان یاسادانانی نه‌بووه و ته‌نیا پێشوازی له‌باڵیۆز و به‌شداری له‌كۆنگره‌و
چالاكییه ره‌سمییه‌كاندا كردوه.
روانگه‌ی ئیكۆ
جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه كه قه‌باره‌ی خه‌رجییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و
سروشتیی چالاكیه‌كانی جێگه‌ی پرسیار‌و گومانه‌و داواشی له لایه‌نی چاودێریكردوه
به‌دواداچوون بۆ خه‌رجییه‌كان بكات و ههڵسه‌نگاندنیش
له‌سه‌ر ئه‌دای دامه‌زراوه‌یی بكات.
160 جار خوێندراوەتەوە