پارێزگاری هەولێر
دەڵێت: کەمبوونەوەی بڕی بەنزین لە بەنزینخانەکان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکەی بوون
لە ئێستادا نرخەکەی جێگیرە و بەنزینخانەکانیش بەنزینی پێویستیان تێدایە.
هەواڵ:KNNC
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزین ڕایگەیاند: هۆکاری بەرزبوونەوەی
نرخی بەنزین لە دو ڕۆژی ڕابردوودا کەمبوونەوەی بڕی بەنزنی پێویست بووە لە
بەنزینخانەکانی سنورەکە.
ئومێد خۆشناو: لە ئێستادا
نرخی بەنزین جێگیرە و کێشەی کەمیی بڕی بەنزینیش لە بەنزینخانەکان چارەسەرکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە
چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی بەنزین لە تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 50 دینار بەرزبووەوە
و بەشێک لە هۆکارەکەشی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و کەمبوونەوەی سوتەمەنی
ناوخۆیی گەڕێندرایەوە...
72 جار خوێندراوەتەوە