سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌نگاوی ئه‌رێنی
نه‌نێت ئه‌وا زۆر به‌توندی و دڕندانه چاره‌نوسی ره‌ش ده‌بێن.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند؛ كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانی وڵاته‌كه‌یه‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا
ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه پێشوازی له‌ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزێكی گه‌وره‌وه
بچێته نێو غه‌ززه بۆ ته‌مبێ كردنی حه‌ماس ئه‌گه‌ر بێت‌و پێشێلی رێككه‌وتننامه‌كه
بكات.
به‌وته‌ی تره‌مپ هێشتا هیوایه‌ك ماوه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ماس كارێكی باش بكات
به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له‌دژیان ئه‌نجامبدرێت.
هه‌رله‌وچوارچێوه‌یه‌دا به‌در عه‌بدولعاتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر له‌دیدارێكیدا
له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی زه ناشناڵ ڕایگەیاند:
دروستكردنی هێزێكی ئاشتی پارێز بۆ غه‌ززه پێویستی به‌بریاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌بێت
و دوپاتیشكرده‌وه؛ کە ئەرکی ئەو هێزە پێشنیارکراوە
دەبێت پاڵپشتیکردنی فەلەستینییەکان ده‌بێت لە بەڕێوەبردنی کاروباری خۆیاندا، ئاماژەی
بەوەشکرد کە "قبووڵ ناکرێت بیانییەکان غەززە بەڕێوەببەن".
213 جار خوێندراوەتەوە