هه‌سه‌ده به‌پشتیوانی
هاوپه‌یمانیی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌ترسیداری داعشی له‌شاری
ته‌بقه راگه‌یاند كه به‌رپرسی لۆجستی شانه‌كانی داعش بوه.
هەواڵ:KNNC
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی هێزەکانی سوریای دیموکرات، تیمە سەربازییەکانیان بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنێکی
ورد و تۆکمەی ئەمنییان لە شاری تەبقە ئەنجامداوە و سه‌رئه‌نجام سەرکردەیەکی مەترسیداری داعشیان ده‌ستگیر كردوه
به‌ناوی ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر ئه‌لموسایان .
وه‌ك له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا
هاتوه ئه‌و تیرۆریسته‌ی داعش سەرکردەیەکی مەترسیدار بووە و سەرپەرشتی وەرگرتن و گەیاندنی چەک و کەرەستەی سەربازی
و دابەشکردنی کردوە بەسەر شانە تیرۆریستییەکاندا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چاودێری خاڵە سەربازییەکانی هێزەکانیان بووە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا دەستیش بەسەر بڕێک
چەک و بۆمبێكی ده‌ستیدا گیراوه.
475 جار خوێندراوەتەوە