میدیا ئێرانییەکان؛ وەزیری ناوخۆی هەرێم جەختی لە چەکداماڵینی هێزە نەیارەکانی ئێران کردوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:18 - 22/10/2025
کوردستان
+
-

ئاژانسی فارسی ئێران بڵاویکردوەتەوە، لە میانی سەردانیکردنی وەفدێکی باڵای سەربازی عێراق بۆ ئێران، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران داوای لە عێراق دەكات بە تەواوی پابەندبێت بە رێككەوتنەكە ئەمنیەكەی نێوانیان، ئاژانسەکە ئەوەشیخستوەتەروو، وەزیری ناوخۆی هەرێم دوپاتیکردوەتەوە لەگەڵ چەکداماڵینی هێزە نەیارەکانی ئێرانن لە هەرێمی کوردستان.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی فارسی ئێران بڵاویکردوەتەوە، لە میانی کۆبونەوەیان عەبدولڕەحیم موسەوی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران، جەخت لەپێویستی جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان تاران و بەغداد کردوەتەوە.


لایخۆیەوە قاسم عەرەجی جەختیکردوەتەوە، هیچ وڵاتێک بۆی نییە خاکی عێراق بقۆزێتەوە بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئاژانسەکە ئەوەشیخستوەتەروو، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد کە بەشداری  کۆبوەنەوەکەی کردوە، ئیرادەی هەرێمی دووپات کردەوەتەوە بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵات.

رێبەر ئەحمەد  جەختی کردوەتەوە ئەوان پابەندن بە جەکداماڵینی گروپە چەکدارە نەیارەکانی ئێران  و دڵنیایی داوە لەوەی خاکی ناوچەکە نابێتە سەرچاوەی هیچ چالاکیەک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران.

128 جار خوێندراوەتەوە