شاری ئاگری باکوری کوردستان لە ڕیزبەندی ئەو شارانە دێت کە زۆرترین گوندیان
لەخۆگرتوە ، لەگەڵ ئەوەشدا کەمترین خزمەتگوزارییەکانی ڕێگەوبان و پێداویستییان بۆ
دابینکراوە لەلایەن حکومەتی وڵاتەکەوە و بەهۆی دەنگدان بە کوردەوە سزا دەدرێن.
هەواڵ:KNNC
بەپێی داتاکانی وەزارەتی
ژینگە و شارسازیی و گۆڕانی کەشوهەوای تورکیا، شاری ئاگری کە سەر بە باکوری
کوردستانە، لە پلەی شەشەمی ئەو شارانەی وڵاتەکە دێت کە زۆرترین گوندیان لەخۆگرتوە
ژمارەی گوندەکانی سەربەو شارە کوردییە 596 گوندە.
بەپێ داتاکانی هەمان
وەزارەت گوندەکانی سەر بە ئاگریی لەو گوندانەن کە بێبەشن لە خزمەتگوزارییەکان و
لەڕووی ڕێگەوبانەوە تەواو پشتگوێخراون و تەنانەت قیرتاوکردنیان بۆ ئەنجام نەدراوە.
لەوبارەیەوە یە مەلیک
ئۆزموش هاوسەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ئاگریی کە سەر بە دەمپارتیی یە ڕایگەیاند:
تەنانەت ئەو گوندانەی ئاکپارتی، دەنگی باشی هێناوە خزمەتگوزاریی زیاتری بۆ چووە
بەبێ گوێدانە ژمارەی دانیشتوان و بە پێچەوانەوە هەر گوندێک کورد دەنگی تیادا
هێنابێت خزمەتگوازریی بۆ ناچێت، ئەوەش سزادانی ڕاستەوخۆیە لەلایەن دەسەڵاتەوە...
107 جار خوێندراوەتەوە