نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان
وعێراق رایگەیاند، تێکەڵبونەوەی هەسەدە بە هێزەکانی سوریا لە ئێستادا هیچ رێکەوتنێکی
فەرمی لەم پرسەوە نەکراوە ، دەشڵێت، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هەسەدە تا ساڵی 2026
بەردەوامی دەبێت
هەواڵ؛ KNNC
هۆشەنگ دەروێش نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە هەرێمی
کوردستان وعێراق لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی دەنگی گۆڕاندا رایگەیاند، تێکەڵبونەوەی
هەسەدە بە هێزەکانی سوریا لە ئێستادا هیچ رێکەوتنێکی فەرمی لەم پرسەوە نەکراوە،بە
تەنها هەسەدەو و سوپای سوریا ناتوانن بڕیار بدەن بەڵکو لێرەدا تورکیا ڕۆڵ دەبینێت
و هەژمونی بەسەر سوریادا هەیە .
لەبارەی هاوکاری هاوپەیمانان،نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات
ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم هاوکارییە بۆ هەسەدە بە بڕی 133 ملیۆن دۆلار بۆ چەک و
مەشقپێکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات وکەرەستە سەربازییەکان تا ساڵی 2026 بەردەوامی هەیە .
هەر لە دریژەی قسەکانیدا وتیشی، گەمارۆکانی سەر
گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە کەمبۆتەوە و دۆخەکە لەم گەڕەکە کوردنشینانە
ئارامە و لەم قۆناغەدا نە دیمەشق ونەتورکیا شەڕێکی فراوان دژ بە کورد ناکەن .
دەربارەی گرفتی جوتیارانی کورد و تورکیا لە عەفرین
دەڵێت، شەرع توانای چارەسەرکردنی ئەم گرفتەی نیە چونکە ئەو هێزانە سەر بە تورکیان
دەبێت عەفرین لەگەڵ تورکیا هەوڵی دانوستان وچارەسەری گرفتەکەیان بکەن.
44 جار خوێندراوەتەوە