کامێرای چاودێریی هاتوچۆ لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق دادەنرێت

KNN : Kurdish News Network
03:08 - 20/10/2025
عێراق
+
-

لە پارێزگاکانی عێراق کامێرای چاودێریی هاتوچۆ و ڕادار دادەنرێت و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆش ڕایدەگەیەنێت: پڕۆسەکە کاریگەریی تەواوی لەسەر کەمکردنەوەی سەرپێچی و ڕووداوەکان هەیە.

 

هەواڵ:KNNC

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیایەک ڕاگەیاند کە تایبەتە بە بۆ زیادکردنی کامێرای چاودێریی هاتوچۆ و ڕادار، کە بەپێی ڕیککەوتنەکە سەرەتا پڕۆژەکە لە بەغداد و دواتر لە تەواوی پارێزگەکانی عێراق جێبەجێدەکرێت.

لەو بارەیەوە عەمید نەسیر عەبدولسەتار، وتەبێژی بەشی هاتوچۆ ڕایگەیاند: کامێرا و ڕادار کاریگەرییەکی بەرچاویان هەیە لە کەمکردنەوەی سەرپێچی و ڕووداوەکانی هاتوچۆ، ئەوەش بە ڕوونی لەو ناوچانەدا بەدیارکەوتون کە کامێرا و ڕاداریان لێدانراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ قۆناغی ئێستا کە بەغدادە، ئەم پرۆژەیە لە ماوەی ساڵێکدا جێبەجێ دەکرێت، بە جۆرێک هەر چوار مانگ جارێک 20 ڕادار لە 40 چوارڕێیان دادەنرێت، سەرجەم گۆڕەپان و چوارڕێیانەکانی بەغدا لە ماوەی یەک ساڵدا کۆتایی دێت...

40 جار خوێندراوەتەوە