سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، رەوشی دارایی
و ئابووری عیراق لە باشترین ئاستیدایە و گرفتی نەوتی هەرێمیشیان چارەسەرکردوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد شیاع سودانی ، لەدیدارێكی
لهگهڵ ژمارەیەک رۆژنامەنوسدا رایگەیاند: رەوشی دارایی و ئابووری عیراق لە باشترین
ئاستیدایە وگەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەش لە سەرتاسەری وڵاتدا بەردەوامە.
لەبارهی پرسی موچەی فهرمانبهرانی هەرێمیش سودانی دوپاتیكردهوه
كه گرفتی نەوتی هەرێمیان دوای ساڵانێکی زۆر چارەسەرکردوە و ، ئاماژەی بەوەشکرد
كێشەی داهاتی نا نەوتیی لەگەڵ هەرێم كاریگەری لەسەر بەردەوامی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی
هەرێم نابێت.
وتیشی كه بهدوای چارەسەرێكدا دەگەڕێن لەبارەی
داهاتی نانەوتی ههرێم و دوپاتیشیكردهوه کە ئەو پرسه
كاریگەری لەسەر بەردەوامی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەران نابێت.
875 جار خوێندراوەتەوە