سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا دەڵێت: بە هیچ جۆرێک
ڕیگە بە تێکدانی پڕۆسەی ئاشتیی نادەن و تورکیاش یەک گەل و یەک دەوڵەتە.
هەواڵ:KNNC
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی
نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپە لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتیی و
چارەسەریی لە تورکیا ڕایگەیاند: پڕۆسەکە زیان بە هیچ وڵاتیک ناگەیەنێت، لەگەڵ
ئەوەشدا هەوڵی تێکدانی هەیە، بەڵام بە هیچ جۆرێک ڕێگە بە تێکدانی ئەو پڕۆسەیە نادەن کە دەستیپێکردوە.
دەوڵەت باخچەلی لە
قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، کە کورد ڕۆڵێکی سەرەکیی لە دامەزراندنی تورکیادا
هەبوە و لەسەر خواستی هیچ نەیارێک برایەتی کورد و تورک نابێت تێکبچێت.
سەرۆکی مەهەپە جەختی لە
بەردەوامی هەوڵەکانیان کردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، کە بەردەوام دەبن لە بنیادنانی
تورکیایەکی بێتیرۆر و دیمکوراسیی..
544 جار خوێندراوەتەوە