وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا: خۆشحاڵین به‌ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و كوردستان و به‌غداد له‌سه‌ر پرسی نه‌وت

KNN : Kurdish News Network
03:50 - 20/10/2025
عێراق
+
-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ده‌ڵێت رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت واته‌ كورد و عه‌ره‌ب توانای دانوستانیان هه‌یه‌.


هەواڵ:KNNC

سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی و له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌وانان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت رایگه‌یاند:  مۆسكۆ خۆشحاڵه‌ به‌باشبونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردو حكومه‌تی  به‌غدادو گه‌یشتنیش به‌ڕێككه‌وتن یه‌ك واتای هه‌یه‌ ، ئه‌ویش توانای كوردو عه‌ره‌به‌ له‌عیراق بۆ سازدانی گفتوگۆو دانوستان.

228 جار خوێندراوەتەوە