بەپەلە

زیندانێکی نهێنی لە سوریا دۆزرایەوە

KNN : Kurdish News Network
09:00 - 21/10/2025
جیهان
+
-

لە یەکێک لە شارەکانی سوریا زیندانێکی سەردەمی حکومەتی پێشووی وڵاتەکە دۆزرایەوە کە چەندین تونێل لەخۆدەگرێت، بەرپرسانی پەیوەندیداریش دەڵێن: لە کاتی جەنگی ناوخۆیی وڵاتەکەدا خەڵکی تێدا بەندکراوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە ناوچەی بوەیدەی ڕۆژهەڵاتی شاری حومس لە ناوەندی سوریا، زیندانێک دۆزرایەوە کە پێنج مەتر لەژێر زەوییەوەیە و دەروازەکەشی دەرگەیەکی ئاسنینی گەورەی قوفڵکراوبووە.

 

لەوبارەیەوە عومەر موسا، کە جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەکەیە ڕایگەیاند: لە گەڕان و پشکنینی 10ی ئەم مانگەیاندا، ئەو زیندانەیان دۆزیوەتەوە، کە پێکهاتوە لە چەندین بەشی جیاواز و بە تونێل پێکەوە بەستراون.

 

حکومەتی بەعسی سوریا زیندانەکەی بۆ ئازاردنی کەسانی ئاسایی بەکارهێناوە، بەڵگەش ئەوەیە لەنێو ئەو زیندانەدا چەندین کەلوپەل و کەرەستەی ئەشکەنجەدان هەبوون، کە دەسەڵاتی ئەوکات بەکاریانهێناوە بۆ ئازاردانی خەڵکانی سڤیل لە ماوەی جەنگی وڵاتەکەدا.


ئەو کاربەدەستە ئاماژەی بەوەشداوە، لەنێو زیندانەکەدا چەندین بابەتی نوسراو و بینراو و بڵاوکراوە هەبووە کە گوزارشتبوون لە حکومەتی پێشووی سوریا، واتە دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد...

215 جار خوێندراوەتەوە