سەرۆکی بانکی وەبەرهێنانی جیهانی پێشبینی دەکات نرخی ئۆنسه‌یه‌كی زێڕ بۆ 10 هەزار دۆلار بەرزبێتەوە و هانی وه‌به‌رهێنه‌رانیش ده‌دات زێڕ بكڕن و پارێزگاری لێبكه‌ن.
هەواڵ:KNNC
جەیمی دیمۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای JPMorgan کە گەورەترین بانکی وەبەرهێنانی جیهانە،
پێی وایە کە شتێکی لۆژیكییه بۆ وەبەرهێنەران کە پارێزگاری له‌زێڕ بكه‌ن و هه‌ڵیبگرن
، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە کانزا بەنرخەکە دەتوانێت بە ئاسانی نرخەکەی دوو هێندە زیاد بکات و ئاستە ڕیکۆردەکانی ئێستای تێپه‌ڕێنێت.
دیمۆن لە میانی کۆنفرانسی بەهێزترین ژنانی فۆڕچۆن
لە واشنتۆن وتی: من کڕیاری زێڕ نیم- بەڵام دەتوانێت بە ئاسانی نرخی ئۆنسه‌یه‌كی بگاتە
5000 دۆلار یان تەنانەت 10 هەزار دۆلار " لەم بارودۆخەدا.
وتیشی ئەمە یەکێکە لەو چەند جارەی لە ژیانمدا کە
پێموایە شتێکی مەنتیقیە کە هەندێک زێڕ لە گه‌نجینه‌ی وه‌به‌رهێنه‌راندا هه‌ڵبگیرێت
و پارێزگاری لێبكرێت.
1760 جار خوێندراوەتەوە