چوارچێوەی هەماهەنگی: نێرده‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق هیچ پاشخانێكی سیاسی و دیپلۆماسی نییه‌

KNN : Kurdish News Network
04:01 - 20/10/2025
عێراق
+
-

چوارچێوەی هەماهەنگی دانانی مارک ساڤایا وەک نێردەی تایبەتی ئەمەریکای لە عێراق  ڕه‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند:  بڕیارەکەی  دۆناڵد تره‌مپ "دەستوەردانێکی ئاشکرا"یه‌ لە کاروباری عێراق و هەوڵێکه‌ بۆ سەپاندنی "هەژموونی خۆی" بەسەر عێراقدا.

 

هەواڵ:KNNC

عمران که‌رکوشی ئەندامی چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی  له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕاگەیاند، "دانانی ساڤایا وەک نێردەی تایبەت بۆ عێراق قبوڵکراو نییە، ئەو کەسەی دەستنیشان كراوه‌ ، هیچ ئەزموونێکی دیپلۆماسی یان سیاسی نییە له‌كاتێكدا پێگه‌یه‌كی هه‌ستیاری پێڕاسپێردراوه‌ لە وڵاتێکدا کە ڕووبەڕووی ئاڵنگاری گەورەی ئەمنی و سیاسی و ئابووری دەبێتەوە".

 

كه‌ركوشی راشیگه‌یاند: مارک ساڤایا بازرگانێکە خاوەنی زنجیرەیەک پڕۆژەی بازرگانییە لە ئەمریکا و هیچ باکگراوندێکی نییە کە شایستەی ئەو پۆستە بێت  و وتیشی عێراق نابێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی كێشه‌كانی ئەمریکا.

 

مارک ساڤایا كه‌ له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه‌ وه‌ك نێرده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق ده‌ستنیشانكراوه‌، به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كلدانییه‌كی عێراقییه‌و  له‌ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ژی.

568 جار خوێندراوەتەوە