میری قەتەڕ غەززە بە
بەشێکی دانەبڕاوی خاکی فەڵەستین ناودەبات و دەڵێت: ئیسرائیل هەموو سنورێکی بەزاندوە
و ئەوەی ڕویداوە کۆمەڵکوژییە.
هەواڵ:KNNC
تەمیم بن حەمەد میری
قەتەڕ ڕایگەیاند: ئەوەی لە غەززە ڕوویداوە و کۆمەڵکوژییە و ئیسرائیل تەواوی سنورەکانی
بەزاندوە و لەگەڵ تەواوی پێشێلکارییە نێودەوڵەتییەکان خۆی وەک ناوبژیوان
نیشاندەدات.
میری قەتەڕ: ئێمە دەستدرێژییەکانی
ئیسرائیلمان بە تیرۆر زانیوە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش بەرپرسیاریەتی
هەڵبگرێت و پاراستنی گەڵی فەڵەستین و دڵنیاییدان لە سزادانی ئەنجامدەرانی
کۆمەڵکوژیی فەڵەستین لە ئەستۆ بگرێت.
سەرکۆنەی پێشلکارییەکانی
ئاگربەستی کرد لەلایەن ئیسرائیلەوە و ئاماژەی بەوەشدا، قەتەڕ دژی فراوانکردنی
هەژموونی ئیسرائیلە لە غەززە و نیشتەجێکردنی جوەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا و بە
جولەکەکردنی مزگەوتی ئەقسان.
لە درێژەی قسەکانیدا تەمیم
بن حەمەد ئاماژەی بەوەشدا، ئیسرائیل و ئێران سەرەوەری وڵاتەکەیان بەزاندوە و
قەتەڕیش لەو هێرشانە بەهێزتربووە کە کراونەتە سەری...
27 جار خوێندراوەتەوە