حکومەتی ئیسرائیل بیر لە سوتاندنی جەستەی یەحیا سینوار دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:32 - 21/10/2025
جیهان
+
-

میری ڕێگێڤ، وەزیری گواستنەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کابینەی ئەمنی لە کۆبوونەوەیەکی ئەم دواییەدا پێشنیاری کردووە کە تەرمی یەحیا سینوار، سەرۆکی کوژراوی بزووتنەوەی حەماس بسوتێنرێت بۆ ئەوەی "نەبێتە هێمای بەرخۆدان"، ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشنیازەکە لە ئێستادا لەلایەن بەرپرسانی ئەمنی ئیسرائیلەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.

هەواڵ:KNNC

بەپێی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەکان، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئیسرائیل و ئەندامی کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە رایانگەیاندوە کە حکومەت لە کۆبونەوەیەکی ئەم دواییەیدا پێشنیازی کردوە کە تەرمی یەحیا سینوار، سەرۆکی پێشوی بزووتنەوەی حەماس بسوتێنرێت و نەگەڕێنرێتەوە بۆ ئەو گروپە.


لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆیەکی ئایینی، ڕیگێڤ وتویەتی؛  پێویستە ئەو کارە بکەن کە ئەمریکییەکان لەگەڵ بن لادن کردیان، نابێت هەندێک هێما بگەڕێندرێتەوە.


ئاماژە بە کوشتنی ئوسامە بن لادن لەلایەن هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2011 و ناشتنی لە دەریادا کردوە و دەشڵێت، نایەوێت سینوار بەشێوەیەک بنێژرێت کە دواتر ببێتە هێماو سومبولی بەرخۆدان.


میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە کە پێشنیارەکەی لەلایەن بەرپرسانی ئەمنییەوە پێداچونەوەی بۆ دەکرێت. ڕیگۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پرسە لە خودی کۆبونەوەی کابینەکەدا باسی لێوە نەکراوە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە: بە لەبەرچاوگرتنی زانیاریەکانیان لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەرگیز نایانەوێت شایەتی بینینی ناشتنی یەحیا سینوار بن.


ئەم لێدوانە لە کاتێكدایە، حەماس چەند جارێک داوای تەرمی یەحیا سینوار و  محەمد سینواری برایکردوەتە ە و تا ئێستا ئیسرائیل ئەو داواکاریانەی حەماسی رەتکردوەتەوە.

171 جار خوێندراوەتەوە