سەرۆکی شاندنی
دانوستانکاری حەماس ڕایدەگەیەنیت: پابەندن بە ئاگربەست هەوڵی تەواویش دەدەن لەو
پێناوەدا، ئەمەریکا و وڵاتانی نێوندگیریش بە دڵنیایی ڕاوەستانی شەڕ ناودەبات.
هەواڵ:KNNC
خەلیل حەیە سەرۆکی
شاندی دانوستانکاری بزوتنەوەی حەماس بۆ دانوستان و ئاگربەست، ڕایگەیاند: ئەوان بە
تەواوەتی پابەندی ئاگربەست و هەموو هەوڵێکیش دەدەن لەو پێناوەدا.
لەبارەی ڕادەستکردنەوەی تەرمەکان کە بابەتێکی سەرەکیی ن|ێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسە، خەلیل حەیە ئاماژەی
بەوەدا: پرسی ڕادەستکردنەوەی تەرمی دیلەکان ئاسان نییە و بەوپەڕی توانایانەوە
هەوڵی جێبەجیکردنی دەدەن لەپێناو دواییهاتنی شەڕ.
خەلیل حەیە: قسەکانی
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا و وڵاتانی نێوەندگیر لەبارەی ئاگربەست، دڵنیاییمان
دەداتێ لەوەی شەڕی غەززە کۆتاییهاتوە.
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری
حەماس: لەگەڵ ڕێککەوتنی لایەنە فەڵەستینییەکانین و هیوادارین بڕی هاوکارییە
مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە زیاتر ببێت...
104 جار خوێندراوەتەوە