حوسییەکان 20 کارمەندی نەتەوە یەکگرتوەکانیان ئازادکردوە

KNN : Kurdish News Network
01:17 - 21/10/2025
جیهان
+
-

کاربەدەستێکی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایدەگەیەنێت: 20 کارمەندیان کە لای حوسییەکان دەستبەسەرکرابوون ئازادکراون، ئاشکراشی دەکات کە چەندین کارمەندیان لای حوسییەکان ماون ئازادبکرێن.


هەواڵ:KNNC

 

ستیڤان دوجایک وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕایگەیاند، لە پارەوە تا ئێستا  20 کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە یەمەن لەلایەن حوسییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، ئازادکراون.

 

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کارمەندانەی لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ئازادکراون، تۆمەتی دەستبەسەرکردنیان سیخوڕیی و چەند پرسێکی دیکەبووە، هەروەها هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانیین و هاووڵاتیی وڵاتی جیاوازن.

 

ستڤان دوجایک: ئێستا کارمەندە ئازادکراوەکان دەتوانن بە ئازادیی و بێکێشە لەنێو سەنعای پایتەختی یەمەن و هەر ناوچەیەکی دیکەی وڵاتەکە کاری خۆیان بکەن.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ وتەبێژەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند کە 53 کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن، لەلایەن حووسییەکانەوە دەستبەسەر کراون....

48 جار خوێندراوەتەوە