سبەینێ 120 ملیاری داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕادەستی
بەغداد دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت بەغدادیش نوسراوی خەرجکردنی موچەی مانگی هەشت
بکات.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی
کوردستان بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: سبەینێ 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی
ڕادەستی بەغداد دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن ئەمڕۆ بانکی هەرێمی
سلێمانی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادارکراونەوتەوە کە 48 ملیار دینار وەک
داهاتی ناوخۆی سنورەکە بنێرنە بانکی منارەی هەولێر، تا لەگەڵ 72 ملیار دینارەکەی
سنوری هەولێر و دهۆک، 120 ملیار دینارەکەی پێ پڕبکرێتەوە و ڕەوانەی بەغداد بکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت پاش ناردنی 120 ملیار دینارەکە، بەغداد نوسراوی
خەرجکردنی موچەی مانگی 8ی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات، بەپێی ڕێکارەکانیش بێت
دابەشکردنی موچە دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو...
سلێمانی/ بڕیار نامیق
779 جار خوێندراوەتەوە