یسرائیل کاتز: ته‌قه‌ له‌و چه‌كدارانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی هێڵی زه‌ردن

KNN : Kurdish News Network
08:01 - 20/10/2025
جیهان
+
-

وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل فه‌رمانیدا به‌سوپاكه‌ی بۆ ته‌قه‌كردن له‌ هه‌ر چه‌كدارێكی حه‌ماس له‌ده‌ره‌وه‌ی هێڵی زه‌رد.

 

هەواڵ:KNNC

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێکس بڵاویکردەوە،  كه‌ فەرمانی بە سوپای وڵاته‌كه‌ی کردووە پەیامێکی روون بدەنە سەرکردەکانی حەماس لە غەززە، کە هەر تیرۆرستێکی حەماس لە دەرەوەی هێڵی زەرد و ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدان شوێنەکانیان چۆڵبکەن و دووربكه‌ونه‌وه‌.

 


وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ده‌شڵێت؛هەر کەسێک لە دەرەوەی ئەو ناوچەیە بێت، دەبێتە ئامانجی هێزەکانی ئیسرائیل و پێویستە سەرکردەکانی حەماسیش بەرپرسیاریێتی هەر جۆرە رووداوێک لە ئەستۆ بگرن".

 


 هێڵی زەرد ئەو ناوچەیەی غەززەیە، کە دانیشتوانی ناوچەکە دەتوانن تێیدا بمێننەوە و دەرەوەی ئەو ناوچەیەش لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدایه‌.

87 جار خوێندراوەتەوە