وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گریمانه‌یی نرخی نه‌وتی له‌بودجه‌ی گشتی 2026 به60 دۆلار خه‌مڵاند
هەواڵ:KNNC
مەزهەر محەمەد
ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی حکومەتی عێراق، لە راگه‌یه‌نراوێكی ڕۆژنامەوانییەکاندا ده‌ڵێت،
"دوو سیناریۆی گریمانەیی هەیە بۆ بودجەی ساڵی 2026، سیناریۆی یەکەم كه
تیایدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو به60$ داده‌نرێت " تیایدا ئاماژە به كارنامه‌ی حكومه‌ت ده‌كرێت له به‌رده‌وامی
خەرجییە گشتییەکان كه ئه‌وه‌ش دڵنیایی ده‌داته پاراستنی قه‌باره‌ی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان
و ڕێژەی دامەزراندن.
هه‌رچی سیناریۆی دوه‌میشه زیاد بونی فشاره‌كانه لەسەر دارایی گشتی و
كورتهێنانی بودجه كه ئه‌وه‌ش پێویستی به‌قه‌رزكردن
هه‌یه جا له‌رێگه‌ی قەرزی ناوخۆییەوە بێت، کە ئه‌وه‌ش کاریگەری لەسەرپاره‌ی نەختینەیی ده‌ەبێت، یان ڕەنگە
قەرزکردنی دەرەکی، كه‌ئه‌م بژارده‌یه‌ش ئه‌گه‌رێكی كه‌مه چونكه قه‌باره‌ی قه‌رزه
ده‌ره‌كییه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی سه‌ر عیراق زیاتر ده‌كات .
جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه
كه سەقامگیری نرخی نەوت له 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەندە بە ناسەقامگیری بازاڕ
و هاوسەنگی سیاسی نێودەوڵەتی، كه‌ئەوەش وایکردووە ئەم سیناریۆیە پڕ بێت لە مەترسی.
لایخۆشیه‌وه عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاشكرایكردوه، قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی 150 ملیار دۆلار، به‌جۆرێك قەرزی ناوخۆی عێراق بۆ 91 ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە، قەرزی دەرەکیش گەیشتووەتە 54 ملیار دۆلار. ئاماژەی بەوەشکردوه، کورتهێنانی بودجە زۆر گەورەیە و بە قەرز و بۆند چاره‌سه‌ر نابێت.
252 جار خوێندراوەتەوە