ئابوریناسێك ده‌ڵێت كوه‌یت و قه‌ته‌ر ڕێگرن له‌دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی گه‌یاندنی نیشتمانی له عێراق كه ده‌رفه‌تی كار بۆ هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌رده‌كات.
هەواڵ:KNNC
نه‌بیل مه‌رسومی مامۆستای زانكۆ‌و
شاره‌زای ئابوری ده‌ڵێت هه‌ریه‌ك له‌كوه‌یت و قه‌ته‌ر رێگرن له‌وه‌ی عیراق ببێته
خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی گه‌یاندنی نیشتمانیی ، چونكه هه‌ردو وڵات خاوه‌نی زۆربه‌ی
پشكه‌كانی هه‌ردو كۆمپانیای ئاسیا سێڵ و زه‌ینل عیراقن كه ساڵانه داهاتیان نزیكه‌ی
چوار ملیار دۆلاره.
مه‌رسومی له‌هه‌ژماری خۆی له‌فه‌یسبوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه
بونی كۆمیانیایه‌كی نیشتمانیی گه‌یاندن پشكدار ده‌بێت له‌هه‌مه‌چه‌شنی ئابوری و ده‌سته‌به‌ركردنی
هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیان.
865 جار خوێندراوەتەوە