ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا رایگه‌یاند: سیستمی فیدراڵی و دابه‌شكردنی سوریا گفتوگۆ هه‌ڵناگرن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیمه‌شق خوازیاره پرسی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە رێککەوتن چارەسەر بکەن.
هەواڵ:KNNC
به‌وته‌ی شه‌یبانی هەسەدە رەخنەی لە دەستووری نوێی وڵات هەیە و ئەحمەد شەرعیش بە هەسەدەی راگه‌یاندوه هەموو شتێک چارەسەر دەکرێت و ئه‌وه‌شی دوپاتكردوه‌ته‌وه كه كورد ده‌توانێت پۆستی باڵا وه‌ربگرێت.
وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌ڵێت، ئه‌وان هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کورد نییە و دەرفەتێکی مێژووییش بۆ ناوچەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا له‌ئارادایه کە بەشێکی کارا لەم قۆناغەدا بێت. هەر دواکەوتنێکیش لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئادار، کاریگەری نەرێنی لەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی دەبێت و ڕێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان دەکات.
شەیبانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئیخباریە رایگه‌یاند : ئه‌وان سەرکەوتوو بوون لە قەناعەتپێکردنی وڵاتانی پەیوەندیدار بە دۆسێی هه‌سه‌ده کە تاکە چارەسەر ڕێککەوتنی 10ی ئازارە، چونکە نەبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چوارچێوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، كه‌لێنه‌كانی نێوان ئەوان و دەوڵەتی
429 جار خوێندراوەتەوە