یه‌ده‌گی دراوی بیانی له‌بانكی ناوه‌ندیی عێراق كه‌میكردوه‌

KNN : Kurdish News Network
03:40 - 18/10/2025
ئابوری
+
-

به‌پێی ئامارێكی بانكی ناوه‌ندیی عێراق له‌مانگی ته‌موزی رابردودا ئاستی یه‌ده‌گی دراوی بیانی كه‌میكردوه‌ بۆ 94.714 مليار دۆلار له‌كاتێكدا له‌مانگی حوزه‌یراندا بڕه‌كه‌ی 97.019 مليار دۆلار بوه‌ ، واته‌ به‌ڕێژه‌ی 2.305 ملیار دۆلار كه‌میكردوه‌.

 

هەواڵ:KNNC

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ ئاستی یه‌ده‌گی دراوی بیانی له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ به ‌به‌راورد به‌ساڵی 2024 كه‌ بڕه‌كه‌ی 100.276 مليار دۆلار ( 130.347) تريليۆن دينار كه‌میكردوه‌و له‌ساڵی 2023شدا یه‌ده‌گی دراوی بیانی له‌بانكی ناوه‌ندی بڕه‌كه‌ی 736. 111مليار دۆلار بوه‌ واته‌ 145.257 تريليۆن دينارو  به‌وه‌ش له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا ئاستی یه‌ده‌گی دراوی بیانی به‌بڕی 17 ملیار دۆلار زیاتر كه‌میكردوه‌.

186 جار خوێندراوەتەوە