نەبیل ئمەرسومی ئابووریناس
و مامۆستای زانكۆ هۆشداریدا لە قەیرانێکی قوڵی دارایی لهعیراق كه دهرئهنجامی
دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوتی حاوه له جیهانیدا بهجۆرێك پێنوێنیهكانی ئێستا
ئاماژەن بۆ قۆناغێکی ئابووری سەخت.
هەواڵ:KNNC
بهوتهی مهرسومی "نرخی نەوتی خاوی برێنت دابەزیوە بۆ نزیکەی
61 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و پێشبینی ئهوهش
دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا بۆ خوار 60 دۆلار دابەزێت". ڕوونیشی کردەوە،
"بەو نرخەی ئێستا كههەیە تەنانەت بەشی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتیش ناكات.
دهشڵێت "بەردەوامی
ئەم دابەزینە دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی قەرزی ناوخۆ بۆ ئاستێکی مەترسیدار
تا کۆتایی ئەمساڵ، ئەوەش فشارێکی بەرچاو دەخاتە سەر بودجەی گشتی.
مهرسومی جەختی لەوە
کردەوە کە عێراق ڕووبەڕووی ئاڵنگاری ئابووری ڕاستەقینە بووەتەوە"، ههربۆیه داوای
لە حکومەت کردوه "ئازایەتی و بوێری پیشان بدات لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکەدا و بڕیاری گرنگ بدات.
1183 جار خوێندراوەتەوە