لە عێراق بەشەخۆراکی مانگانەی ئەو کەسانە دەبڕدرێت کە موچەکانیان لە ملیۆنێک و 500 هەزار دینارە زیاترە، وەزیری بازرگانییش دەڵێت: بڕیارەکە هاوکارە بۆ باشترکردنی کوالێتی ئەو خۆراکانەی دابەشدەکرێن.
هەواڵ:KNNC
لە عێراق بەشەخۆراکی مانگانەی کەسانێک دەبڕدرێت و ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند: بڕیاری ڕاگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە ئەو دەگرێتەوە کە موچەیان زیاتر لە ملیۆن و نیوێک دیناری عێراقییە.
وەزیری بازرگانیی عێراق: دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەردەوام دەبێت بەسەر ئەو کەسانەی داهاتیان کەمە و مافی خۆیانە ئەوەش وا دەکات بەشەخۆراک لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە باشتر ببێت.
ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر ڕاگرتنەکە بۆ ئەوکەسانەبوو کە موچەکانیان دوو ملیۆن و زیاتربوە بەهۆی گۆڕانکاری لە بەهای دراوی عێراقیی، بەڵام ئێستا جارێکیتر دەگەڕێنینەوە بۆ ملیۆن و نیوەکەی پێشوو.
وەزیری بازرگانی عێراق وتیشی، دەبێت هەندێک موچەخۆری وەک ئەفسەری باڵا، بازرگان، وەبەرهێنەران و خاوەن کۆمپانیاکان، کە هیچ پاساوێکیان نییە بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراک بەشە خۆراکیان نەمێنێت چونکە بۆ هەژاران دانراوە...
438 جار خوێندراوەتەوە