دیمیتری نۆڤیکۆڤ،
جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی کاروباری نێودەوڵەتی ڕوسیا، داواکاری ڕادەستکردنەوەی بەشار
ئەسەد، سەرۆکی پێشوی سوریای بە دەسەڵاتە نوێیەکەی ئەحمەد شەرع ڕەتکردەوە و بە داوایەکی
"سەیر" وەسفی کردوە.
ئاژانسی فرانس
پرێس بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا کە بە سەردانێک لە مۆسکۆیە، داوای ڕادەستکردنەوەی
سەرۆکی پێش خۆی دەکات، کە دوای دەرکردنی لە کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردو پەنای بۆ ڕوسیا
بردبو.
ماڵپەڕی هەواڵی ڕوسی
"لێنتا" له زاری نۆڤیکۆڤەوه نوسیویەتی، داواکاریی ڕادەستکردنی ئەسەد
"سه یرە"، کە "پێشتر بەپێی
یاسای سوریا سه کردەیەکی هەڵبژێردراو بو" .
ناوبراو ئاماژەی
بەوەشداوە: ئەگەر ڕوسیا ئەم ڕێگایە بگرێتە بەر، پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ دەبێت.
446 جار خوێندراوەتەوە