وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراقی رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی له‌چاوه‌ڕوانی
به‌ردانه‌وه‌ی یه‌ك ملیار مه‌تر سێجا ئاوه له‌لایه‌ن توركیاوه.
هەواڵ:KNNC
خالید شیمال وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایگه‌یاند؛
داوایان له‌توركیا كردوه ئه‌و ئاوه‌ی كه به‌ریده‌داته‌وه بۆ عیراق له‌چركه‌یه‌كدا
بیگه‌یه‌نێته 500 مه‌تر سێجاو له‌ماوه‌ی 50 رۆژی داهاتوشدا بڕی یه‌ك ملیار مه‌تر
سێجا ئاو بۆ عێراق به‌رده‌درێته‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئه‌نقه‌ره به‌ڵێنی به‌به‌غدا داوه ئاوی زیاتر
بۆ عیراق به‌ربداته‌وه.
ماوه‌یه‌كه
عیراق دوچاری قه‌یرانێكی قوڵی كه‌مئاوی بوه‌ته‌وه‌و له‌وباره‌یه‌شه‌وه تەحسین موسەوی، شارەزای ئاو و ئاودێری له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: دیجلە و فورات دوو ڕووباری هاوبەشی نێوان تورکیا
و عێراقن، تەنانەت لە سەردەمی داگیرکاری عوسمانییشدا ئەو ڕووبارانە وەک پرسێکی
نێودەولەتیی مامەڵەی لەگەڵ کراوە، بەڵام ئەوەی ئێستا ڕوودەدات مامەڵەیەکی
تاکڕەوانەی تورکیایە، هۆکارەکەشی لاوازی شاندی دانووستانکاری عێراقە.
74 جار خوێندراوەتەوە