وەجبەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشت

KNN : Kurdish News Network
08:49 - 15/10/2025
کوردستان
+
-

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بڕەپارەیەكی تری گەنمی جوتیاران حراوەتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتەكە.

 

هەواڵ:KNNC

وەك لەراگەیەنراوەكەدا هاتوە  بڕی پانزەملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار وەک شایستەی گەنمی جوتیاران بۆساڵی 2025 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بەپێی پارێزگاکان بەم جۆرەدابەش دەکرێت:
شەش ملیار دینار بۆ سلێمانی. پێنج ملیار دینار بۆ هەولێر . چوارملیارو پێنج سەد ملیۆن دینار بۆدهۆک.

 

سبەی لە هەولێر دەست بەدابەشکردن دەکرێت و هەفتەی داهاتوش لە سلێمانی و دهۆک دەست پێدەکات، بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان بۆ ئەو جوتیارانەی لە یەک تەن هەتا پەنجا تەنیان لێ وەرگیراوە شایستەکان وەردەگرن، پاشان ئەوانەی بڕی زیاتریان تەسلیم کردوە وەریدەگرن.

127 جار خوێندراوەتەوە