هەرێم لەچاوەڕوانی نوسراوی بەغدایە سەبارەت بەرەوانەكردنی موچەی مانگی هەشت بۆ ئەوەی 120 ملیار دینارەكە بخاتە سەر هەژماری بانكیی دارایی عیراق
هەواڵ؛ KNNC
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دیجیتاڵ میدیای kNNى راگەیاند؛
لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراقەوە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران
راسثیردراوە، كە پەیوەندی بەوەزارەتی دارایی عیراقەوە بكات بۆ ئەوەی دڵنیا بێت
لەوەی كە ئایا وەزارەتەكە هیچ كێشەیەكی پارەی كاشی نییە بۆ ئەوەی دەست
بەدابەشكردنی موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت لەكاتێكدا هەفتەی
داهاتوو دابەشكردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی عیراق دەستپێدەكات.
هەمان سەرچاوە جەختیكردوەتەوە هەركاتێك نوسراو لەبارەی رەوانەكردنی پارەكە
بۆ هەڕیم كرا ئەوا 120 ملیار دینارەكەی هەرێمیش دەخرێتە سەر هەژماری
بانكی دارایی عیراق .
بڕیار نامیق
760 جار خوێندراوەتەوە