دوا بەدوای دیداری
نێوان وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ
ژمارەیەك لەوەزیرانی سوریا هاكان فیدران لەتۆڕی
كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی : كەگفتوگۆكانیان لەگەڵ لایەنی سوری لەسەرجەم بوارو
ئاستەكان بەردەوام دەبێت.
هەواڵ؛ KNN
وەك لەتویتەكەی
فیداندا هاتوە ؛ لە کۆبوونەوەکەدا باس لە "ڕەهەندە ستراتیژییەکانی پەیوەندییەکانیان
بەشێوەیەکی هەمەلایەنە کراوە، هەروەها باس لەو هەنگاوە هاوبەشانە کراون کە دەتوانرێت
بگیرێنەبەر بۆ زامنكردنی تەواوەتی ئاسایش
و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی
سوریا سوربون و ئیرادەی هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگە سەختانەی
کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئاسایشی سوریا جیا نییە لە ئاسایشی
تورکیا و ئەنقەرەش بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەک بۆ دیمەشق.
لە دیدارەکەدا هاکان فیدان
وەزیری دەرەوە و یاشار گولەر وەزیری بەرگری و ئیبراهیم قالەن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری
تورکیا و لەلایەن سوریاشەوە ئەسعەد شەیبانی
وەزیری دەرەوە و مەرهەف ئەبو قەسرە وەزیری بەرگری و حوسێن سەلامە سەرۆکی دەزگای
هەواڵگری ئامادە بوون.
214 جار خوێندراوەتەوە