مانگی ڕابردوو زیاتر لە هەشت هەزار چارەخواز سەردانی یەکێک
لە نەخۆشخانەکانی چاویان کردوە لە سلێمانی و 659 نەشتەرگەریی گەورە و بچوک ئەنجامدراون.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ئاماری تایبەت بە
سەردانیکەران و چارەخوازانی نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆی تایبەت بە نەخۆشییەکانی چاوی
لە 9/1 تا 9/30ی ئەمساڵی بڵاوکردوە و بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا هەشت هەزار و
285 چارەخواز سەردانی بەشی بەیانیانی نەخۆشخانەکەیان کردوە.
بەپێی ئامارەکە 440 نەشتەرگەری گەورە و 219 نەشتەرگەری
بچوک ئەنجامدراون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشداوە سێ هەزار و 596
پكشنینی پەستانی چاو و 43 پشكنینی پانتایی بینین و 241 پشكنینی گلێنە و 73 یاك لەیزەر
و 80 ئارگۆن ئەنجامدراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، دو هەزار و 223 پشكنینی چاویلكە و 629 سۆنەری
چاو ئەنجام دراوە و 141 تیشک و هەزار و 146 پشکنینی تاقیگەیی ئەنجامدراوە.
42 جار خوێندراوەتەوە