عەون زیاب
وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق هۆشداریدا لەو قەیرانەی كە عیراق بەهۆی كەمئاوییەوە
دوچاری بوەتەوەو رایگەیاند: لەچەند هەفتەی داهاتودا وڵات دوچاری ئاڵنگاری
راستەقینە دەبێتەوە.
هەواڵ:KNNC
زیاب ئاماژەی
بەوەشكرد؛پێشبینیدەكرێت لەكۆتایی ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتو وەرزی باران بارین
دەستپێبكات و ئەوەش كاریگەری بۆ سەر بەنداو عەمبارەكانی ئاو دەبێت.
هەر لەو
چوارچێوەیەدا روانگەی عێراقی سەوز ئاشكرایكرد؛ گفتوگۆكانی نێوان بەغدادو ئەنقەرە
سەبارەت بەدۆسێی ئاو شكستی هێناوەو هیچ كاتێك توركیا پابەند نەبوە بەو بەڵێنانەی
كە لەكۆبونەوە دوقۆڵییەكاندا دەیدات سەبارەت بەپشكی ئاوی عیراق و بەردانەوەی ئاوی
پێویست بۆ ئەم وڵاتە.
64 جار خوێندراوەتەوە