سەرۆكی هاوپەیمانیی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانیی دەڵێت ؛ ئێمە
گەورەترین پێكهاتەی عیراقین.
هەواڵ:KNNC
ئەمرۆ هەینی عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەو سەرۆكی هاوپەیمانیی
ناوبراو لەوتەیەكیدا رایگەیاند: هەندێك خوازیارن عیراق بەرەو دواوە بگەڕیننەوەو مافی
گەورەترین پێكهاتەی عیراق زەوت بكەن .
حەكیم هۆشداریدا لە لەدەستدانی دەرفەت و بەفیرۆدانی ئەو دەستكەوتانەی
لەدوو دەیەی رابردوو بەدەستهاتوون.
جەختیشیكردەوە كە بەلەدەستچونی مافی زۆرینە (شیعە) مافی هەموان لەكیس دەچێت
و مافەكانیش بەدورەپەرێزی و خۆ بەدورگرتن ناپارێزرێن بەڵكو لەڕێگەی بەشداریكردنی
ئەرێنیی هۆشیارانەوە دەستەبەردەبن.
وتیشی هەندێك لایەن وا بانگەشە دەكەن كە (ئەهلی بەیت) لەعیراق ئەهلی
دانایی و ئیدارەدان نین و دەرفەتی حوكمڕانیان لەدەستداوە، هەروەها دەشڵێت ئەگەر
شیعە نەبوایە ئەوا كەس نەیدەتوانی پارێزگاری لەخاك و شەرەف و نیشتمانی بكات.
173 جار خوێندراوەتەوە