کۆشکی سپی ئەمریكا بڵاویكردەوە ئەم ئێوارەیە دۆناڵد ترەمپ بەرەو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێدەکەوێت.
بەپێی خشتەی سەردانەكەی ترەمپ لەكاتژمێر20: 9 ناوبراو دەگاتە فرۆكەخانەی بن گوریۆن لەتەلئەبیب و دواتر لە كاتژمێر 11ی
پێشنوەرۆ بەیاوەری نەتانیاهۆ سەرۆكی ئەمریكا دەگاتە كنێسەت بۆ بینینی كەسوكاری
بارمتەكان و پێشكەشكردنی وتەیەك ، پاشان
لە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ
ترەمپ بە فڕۆکە دەچێتە میسر بۆ بەشداری لە لوتکەی شەرەم شێخ.
ئاماژە بەوەشكراوە كە
سەردانەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل كەمتر لەچوار كاتژمێر دەخایەنێت.
232 جار خوێندراوەتەوە