ماڵپەڕی ئیسنای ئێرانی بڵاویكردەوە كە سەرۆكی
وڵاتەكەیان لەبەرنامەیدا نییە سەردانی شەرەم شێخ بكات بۆ بەشداریكردن لەواژۆكردنی ئاگر
بەستی غەززە.
هەواڵ؛ KNN
پەیامنێری ماڵپەڕی ئیسنا ئاماژەی بەوەشكردوە كە
سەرباری بانگهێشتكردنی مەسعود پزیشكیان سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی شەرم شێخ، بەڵام تا ئێستا
ناوبراو هیچ پلانێکی نییە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەکەدا.
سبەی دووشممە لوتکەی شەرم شێخ لەمسر بەڕێوە دەچێت
كەتیایدا هەریەك لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی
میسر و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئامادە دەبن.
56 جار خوێندراوەتەوە