هەسەدە لیژنەیەکی بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی لەگەڵ سوپای سوریا پێکهێنا

KNN : Kurdish News Network
12:45 - 13/10/2025
کوردستان
+
-

میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویان کردوەتەوە، هەسەدە لیژنەیەکی دروست کردوە بۆ پرسی یەکخستنەوەی هێزەکانیان لەگەڵ سوپای سوریادا و لیژنەکە گەیشتووەتە دیمەشق بۆ تاوتوێکردن و گفتوگۆکردن لەسەر تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە و سوپاسی سوریا.


هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ دوو شەممە، میدیاکانی رۆژئاوا ئاشکرایان کردوە،  شەوی ڕابردوو ئەو شاندەی دروستکراون،  گەشتونەتە دیمەشق و شاندەکە لە ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی پاراستنی گەل، سیبان حەمۆ و سۆزدار حاجی و فەرماندەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل، عەبجەر داود و شاکر دێرەزۆر، پێکهاتوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان بڕیار وایە ئەمرۆ ئەو شاندەی هەسەدە یەکەم کۆبونەوەی خۆیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشقدا بکەن بە مەبەستی چۆنێتی تێکەڵبونەوەی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریادا.

لە کۆبونەوەی ئەم دواییەی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی سوپای سوریا، ڕێککەوتن کرا کە لیژنە سەربازییەکانی هەردوولا کۆببنەوە و لای خۆشیەوە مەزڵوم عەبدی لە یادی 10 ساڵەی دامەزراندی هەسەدەدا رایگەیاند، دەچنە پاڵ هێزەکانی سوریا و دەبنە هێزێکی کاریگەر و بە هەماهەنگی تەواوی سوریا دەپارێزن.

48 جار خوێندراوەتەوە