بزوتنەوەی حەماس دوپاتیكردەوە كە چەك دانانێت و نەنتانیاهۆش دەڵێت دوای ئازادكردنی بارمتەكان تونێلەكانی غەززە كاول دەكەن
هەواڵ؛ KNN
حوسام بەدران- وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس جارێكی تر پابەندبونی بزوتنەوەكەی بەوازنەهێنان لەكاری چەكداری دوپاتكردەوەو رایگەیاند: بەشداری لەرێورەسمی واژۆ كردنی كۆتایی هاتنی جەنگ ناكات و ئاماژەی بەوەكرد؛ پرۆژەی واژۆكردنەكە نێوەندگیرو بەرپرسانی ئەمریكاو ئیسرائیل بەشدار دەبن.
بەدران ئاماژەی بەوەشكرد كە قسەكردن لەچۆڵكردنی غەززە لەلایەن چەكدارەكانیانەوە تەنیا وڕێنەوەو قسەی بێ مانایە.
لایخۆشیەوە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند" مانەوەی سوپاكەیان لەغەززە بەردەوام دەبێت بۆ ئەوە حەماس ناچار بەچەكدانان ببن و لەپاش ئازاد كردنی بارمتەكانیش سوپای ئیسرائیل تونێلەكانی حەماس لەغەززە كاول دەكات .
54 جار خوێندراوەتەوە