واشنتۆن: نابێت حیزبوڵای لوبنانی چەكی سوك و قورسی لەدەستدا بمێنێت

KNN : Kurdish News Network
03:54 - 12/10/2025
جیهان
+
-

واشنتۆن پێشنیازێكی  لەبارەی رادەستكردنی چەكە ستراتیژییەكانی حیزبوڵای لوبنانی بەلایەنێكی عێراقی رەتكردەوە.


هەواڵ؛ KNN


رۆژنامەی شەرقلئەوسەت پشتبەستوو بەدو سەرچاوەی لوبنانی و عیراقی بڵاویكردەوە؛ حكومەتی ئەمریكا پێشنیازێكی نێوەندگیرەكانی لەبارەی دانان و رادەستكردنی چەكە ستراتیژییەكانی حیزبوڵای لوبنانی بەلایەنێكی زامنكەری عیراقی رەتكردوەتەوە و لەهەمان كاتیشدا واشنتۆن داوای لەبەغدا كردوە گروپە چەكی گروپە شیعەكانی عیراق دابماڵێت.



بەپێی هەمان سەرچاوە؛ ئەمریكا رازای نییە هیچ جۆرە چەكێك لەدەست حیزبوڵای لوبنانیدا بمێنێت بەچەكی قورس و سوكیشەوە.

94 جار خوێندراوەتەوە