کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و خۆڵبارین دەستپێدەکات

KNN : Kurdish News Network
11:39 - 13/10/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی رایگەیاندوە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و بەهۆی باشەوە ئەگەری خۆڵبارین هەیە و بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراویش گەرمیان دەبێت بە 36 پلە و  حاجی ئۆمەران نزمترین دەبێت بە 22 پلەی سیلیز.

هەواڵ:KNNC

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، کەشی 48 کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان،  پلەکانی گەرما  یەک بۆ دوو  پلە بەرزدەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارینێکی کەمیش هەیە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لە ئەنجامى زیادبوونى خێراى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ هەیە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و پارێزگاى کەرکوک و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان .

لە بارەی کەشی سبەینێشەوە دەڵێت؛ پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە  تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خیرایی با لەسەرخۆ دەبێت و  مەودای بینینیش لە نێوان پێنج بۆ هەشت کیلۆمەتردا دەبێت.

پێشبینیش دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرمای ناوچەکان بەمشێوەیە بێت؛
هەولێر : 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30پلەی سیلیزی
دهۆک : 30پلەی سیلیزی
زاخۆ : 32پلەی سیلیزی
ئامێدی : 28پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 30پلەی سیلیزی
کەرکوک : 32پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29پلەی سیلیزی
سۆران : 31پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 22پلەی سیلیزی
گەرمیان : 36پلەی سیلیزی

226 جار خوێندراوەتەوە