كاردیناڵ لویس رۆفائیل ساكۆ لەراگەیەنراوێكدا داوا لەعیراقی و مەسیحییەكان دەكات بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوی عیراق بكەن و لەهەمان كاتیشدا دوپاتیكردەوە ، كە مەسیحییەكان رەتیدەكەنەوە گروپە چەكدارو كەسە گەندەڵەكان نوێنەرایەتیان بكەن.
هەواڵ:KNNC
لەو
راگەیەنراوەدا پاتریاكی كلدانەكانی عێراق ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بە رەیان كلدانی
سەرۆكی بزوتنەوەی بابلیون كردوە كە وەك گروپێكی چەكداری سەر بەحەشدی شەعبی خۆی
بەنوێنەری مەسیحییەكانی عیراق دەزانێت.
ساكۆ دواشی لە حکومەتی عێراق و کۆمسیۆن كردوە پرۆسەی دەنگدانی مەسیحییەکان سنووردار بکەن "وەک
چارەسەرێکی یاسایی کە گەرەنتی نوێنەرایەتیکردنیان بکات"، ئاماژەی بەوەشکردوە،
حکومەتی عێراق "لەماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە مافی کەمینەکان بپارێزێت
و ڕێوشوێنی بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە چاکسازییان".
151 جار خوێندراوەتەوە