هەسەدە
رایدەگەیەنێت، هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق، هەوڵیانداوە دزەبکەنە ناو
یەکێک لە پێگەکانیان، لە سنوریی بەنداوی تشرین و دوای روبەڕوبونەوەیان هەڵهاتون و لەئەنجامدا
کوژراوێکیان لێ بەجێماوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ سەرلەبەیانی
ئەمڕۆ گروپێک لە چەکدارانی حکومەتی دیمەشق هەوڵیاندا دزە بکەنە ناو یەکێک لە پێگەکانی
هێزەکانیان لە لادێکانی بەنداوی تشرین، بە بەکارهێنانی نارنجۆکی دەستی ئەندامەکانیان بکەنە ئامانج و ئارامی ناوچەکە تێکبدەن.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ هێزەکانیان
دەستبەجێ بەرپەرچیان داونەتەوە و هێرشیان کردوەتەوە سەر گروپە چەکدارەکە و لە نێوانیاندا پێکدادانی راستەوخۆ رویداوە.
وەک لە
راگەیەندراوەکەدا هاتوە؛ یەکێک لە گروپە چەکدارەکەی سەر بە حکومەوتی دیمەشق کوژراوە و
ئەوانی دیکەش هەڵاتون.
هەسەدە جەختیش
دەکاتەوە لەوەی هێزەکانیان بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشە و پوچەڵکردنەوەی هەوڵی دزەکردنی هێزە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق،
بە مافی ڕەوای خۆیان دەزانن بەرگری بکەن و بەرپەرچیان بدەنەوە.
158 جار خوێندراوەتەوە