کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و خۆڵبارین دەستپێدەکات

KNN : Kurdish News Network
11:54 - 09/10/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و لە چەند ناوچەيەکیش  خۆڵبارین زیاد دەکات و تەواوی ناوچەکانی هەرێمیش بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە خوار 35 پلەی سیلیزیەوە دەبن.

هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، پێشبینی بۆ 48 کاتژمێری داهاتو بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردوە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلە دادەبەزن.

دەشڵێت؛ لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما لە پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان و بەشێکی پارێزگای هەولێر  ڕێژەی خۆڵ بارین زیاد دەکات.


لەبارەی کەشی سبەینێ هەینییەوە ئاشکرای کردوە؛ کەشەکە ساماڵ دەبێت و  پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دوو بۆ چوار پلە زیاتر دادەبەزن و مەودای بینینیش لە نێوان هەشت بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.

بەگوێرەی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە ناوچەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت؛
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی

376 جار خوێندراوەتەوە