دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا،ڕایگەیاند ئیسرائیل و حەماس
قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتیان واژۆ کردووە و پێشبینیش دەکات رۆژی دوو شەممە
بارمتەکان ئازادبکرێن.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە تویتێکیدا لە تۆڕ کۆمەڵایەتی "تروس"،
کە خۆی خاوەندارێتی دەکات، نوسیویەتی؛ شانازی دەکات
کە ڕایدەگەیەنێت ئیسرائیل و حەماس هەردووکیان لەسەر قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتی ڕازی
بوون.
هەروەها نوسیویەتی ئەمە بەو مانایەیە کە زۆر بە زووی
بارمتەکان ئازاد دەکرێن و ئیسرائیل هێزەکانی دەکشێنێتەوە بۆ ئەو هێڵانەی ه ڕێککەوتنی
لەسەر کراوە وەک هەنگاوی یەکەم بۆ جێبەجێکردنی قۆناگێ یەکەمی ئاشتی.
سەرۆکی ئەمەریکا بە "فۆکس
نیوز"ـی راگەیاندوە؛ پێشبینی دەکات ڕۆژی دووشەممە، حەماس بارمتەکان و تەرمەکانیش رادەست بکات و وڵاتەکەی بەشێک دەبێت
لە جێبەجێکردنی پڕۆسەی ئاشتی و ئاوەدانکردنەوەی غەززە.
ترەمپ رێکەوتنەکەی بە ڕۆژێکی گەورە بۆ جیهانی عەرەبی و ئیسرائیل وەسفکردوە و وتویەتی پەیوەندییەکی باشیشم
لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ ئەنجامداوە\ و سوپاسی ناوبژیوانانی
قەتەر و میسر و تورکیاشی کردوە کە لەگەڵیان
کاریان کردووە بۆ بەدیهێنانی ئەم ڕووداوە مێژوویی و بێ وێنەیە.
112 جار خوێندراوەتەوە