ئەمڕۆ سێشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ بەردەوام
رووی لەهەڵكشان كردو ئەم پاش نیوەرۆیەش نرخی ئۆنسەیەك گەیشتە 3980 دۆلار.
هەواڵ: KNN
بانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینییەکانی بۆ کۆتایی ساڵی
داهاتوو بەرزکردووەتەوە بۆ 4900 دۆلار لەكاتێكدا پێشتر لەو بڕوایەدا بوو لەمانگی
12ی ساڵی داهاتودا نرخی زێڕ دەگاتە 4300 دۆلار.
شرۆڤەکارانی گۆڵدمان
ساکس و جەی بی مۆرگان پێشبینی دەکەن لە ساڵی 2026دا زێڕ بۆ هەر ئۆنسەیەک پێنج هەزار دۆلار تێپەڕێنێت ئەگەر سیاسەتەکانی
کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود بەردەوام بێت و بەهای دۆلاریش دابەزێت.
زێڕ لە باشترین
کاڵاکانی ئەمساڵدایە، کە لە سەرەتای 2025ەوە زیاتر لە 30% بەرزبووەتەوە و لەم هەفتەیەشدا
بەرزترین ئاستی نوێی تۆمارکرد، ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە بازاڕی جیهانی بۆندەکاندا بڕێكی زۆر زێڕ فرۆشراون.
709 جار خوێندراوەتەوە