وەزارەتی ئەوقاف: ناوی یەدەگەکانی حەج بۆ ساڵی 2027 بە دەرچوو هەژمار دەکرێن

KNN : Kurdish News Network
01:22 - 26/07/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، ئەو کەسانەی لە پرۆسەی حەجدا وەک یەدەگ ناویان دەرچووبوو، بۆ ساڵی 2027 بە دەرچوو هەژمار بکرێن و پێویست بە خۆتۆمارکردنەوە ناکات.

 

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بە فەرمانی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، سەرجەم ئەو هاووڵاتییانەی ساڵی ڕابردوو نامەیان بۆ گەڕاوەتەوە، یان لە سیستەمدا بە جێگرەوە (یەدەگ) ناویان هاتبوو، بۆ حەجی ساڵی 2027 وەک دەرچوو هەژمار دەکرێن.

 

وتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە ڕێکارەکان و مامەڵەی ئەو کەسانە دەکرێت، بۆیە داواکارن ئەو هاووڵاتییانە بۆ پرۆسەی حەج جارێکی دیکە و سەرلەنوێ ناوی خۆیان تۆمار نەکەنەوە.

120 جار خوێندراوەتەوە